نرخی مریشک دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخى مریشکى زیندوو بەشێوەیەکى بەرچاو بۆ ڕووی لە دابەزین کردووە. 

نازم عەبدوڵڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی و گەرمیان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ شەممە نرخی یەك كیلۆ مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بۆ ١ هەزار و ٩٠٠ دینار". 

ئەوەشی خستەڕوو، تێچووی یەک کیلۆ مریشک لە پەلەوەرخانەکان ٢ هەزار و ٦٠٠ دینارە، بەڵام هەر کیلۆیەکی بە ١ هەزار و ٩٠٠ دینار دەفرۆشرێت. 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی یەک کیلۆ مریشك بەرزترین ئاستی تۆمار کرد كە لەسەروو ٤ هەزار دینار لە بازاڕەكانی هەرێم دەفرۆشرا.



PM:02:04:18/05/2024