نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لەم هەفتەیەدا مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی شووباتی ئەمساڵ دابەشدەکرێت".
کارۆخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم، ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" سبەینێ شایستە داراییەكانی وانەبێژان بۆ مانگی دوو دەکرێتە چەك و دواتر دەست بە دابەشكردنی دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، دابەشكردنی مووچەكە پێدەچێت لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دەستپێبكات.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٥ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە کە مووچەی مانگانەیان لە نێوان ٢٥٠ هەزار بۆ ٤٠٠ هەزار دیناردایە.