ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ بازرگانی نه‌وت له‌نێوان داعش‌و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كورد ده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، هه‌ر كه‌سێك له‌و دۆسیه‌یه تێوه‌گلابێت توندترین سزاده‌درێت.
ئامۆس هۆگسته‌ن، نێرراوی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری وزه‌و وه‌فدێكی هاوڕێی بۆ به‌دواداچون‌و تاوتوێكردنی مه‌سه‌له‌ی بازرگانی نه‌وت له‌نێوان داعش‌و به‌رپرسانی كورد، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی له‌هه‌ولێر كرد‌و له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ، باس له هه‌وڵه‌كانی داعش بۆ سودوه‌رگرتن له‌نه‌وت‌و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه له عێراق كرا‌و ته‌ئكیدكرایه‌وه له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكارێكی پێویست بۆ رێگه‌گرتن له بازرگانیكردنی داعش به نه‌وته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی باڵای له وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ و سامانه سروشتیه‌كان و ئاسایشی گشتی پێكهێناوه‌و توندترین سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ده‌ن، كه بازرگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ داعش ده‌كه‌ن.