١٩٨٢ مامۆستای وانەبێژ لە زانکۆ حکومیەکانی کوردستان دادەمەزرێن

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا کە ١٩٨٢ مامۆستای وانەبێژانی زانکۆکانی کوردستان دابمەزرێنێت و ناوەکان و دۆسیەکانیان بەرزکراوەتەوە بۆ ئەنجامەنی وەزیران.

عەباس ئەکرەم وتەبێژ خوێندنی باڵا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت" ناوی ئەم ١٩٨٢ مامۆستا وانەبێژانەی زانکۆکانی هەرێم بەرزکراونەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و دەبێت لەگەڵ حکومەتی عێراق قسە بکرێت تا بکرێنە مامۆستای هەمیشەیی".

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم مامۆستایانە چەند ساڵە خزمەت دەکەن هەر بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەم بڕیارەی داوە، تا بەرژەوەندییەکانیان لە ڕووی مووچە و شایستە داراییەکانیانەوە باپرێزراوبێت.

دەقی لێدوانەکەی وتەبێژی خوێندنی باڵا لە رێگای جۆینی سپی میدیا لە تێلیگرام ببینە..  




PM:02:24:19/05/2024