پاش ڕووداوی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران، نرخی تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو و خێرا دابەزی.
هەرچەندە ئەمشەو بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێم داخراون، بەڵام ئەمشەو ڕووداوی هەلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی و هاوەڵەکانی گاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تمەنی ئێرانی دروستکرد و نرخەکەی بەشێوەیەکی کتوپڕ دابەزینی تۆمارکرد.
ئەمشەو نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەشێوەی حەواڵە بەرامبەر بوو بە ٦ ملیۆن تمەن، هەروەها بەشێوەی کاشیش ١٠٠ دۆلار بە ٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن بوو.