باشیک.. لە ئەنجامی شهڕی نێوان دوو برا، كوژرانی یهكێكیانی لێكهوتهوه
ئەمشەو یەکشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای موسڵ، لە ئەنجامی شەڕی نێوان کوژرانی یەکێکیانی لێکەوتەوە و ئەوی دیکەشیان بە سەختی بریندارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا لە گوندی سێ کانی لە سنووری ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای موسڵ نزیک لە قەزای شێخانی سنووری پارێزگای دهۆک، شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو برادا دروست بوو.
هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێکیان ئەوی دیکەیان بە چەقۆ دەکوژێت و براکەی دیکەش بە سەختی بریندار دەبێت.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پەیامنێری (سپی)، لە ئێستادا تەرمی کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی داد لە شاری دهۆک کراوە و بریندارەکەش لە نەخۆشخانەی گوڵان کە لە قەزای ئاکرێ-یە لە ژێر چاودێری وردی پزیشکدایە.
ناحیەی باشیک دەکەوێتە سنووری پارێزگای موسڵ، زۆربەی دانیشتوانەکەی ئەو سنوورە مەسحی و ئێزدین.
PM:11:27:19/05/2024