وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" یه‌كه‌مین لیستی مووچەخۆران ئاڕاسته‌ی بانكی (TBI) كرا"، دەشڵێت" هەفتانە لیستی نوێی فەرمانبەران ئاڕاستەی ئەو بانکە دەکرێت".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، کەمێک پێش ئێستاله راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" ڕۆژی پێنجشه‌مه ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤ له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی به بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له ڕێگای پرۆژه‌ی هه‌ژماری من، یه‌كه‌مین لیستی فه‌رمانبه‌ران كه له زانیاری (٣٦٨) فه‌رمانبه‌ری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم پێكهاتووه، ئاراسته‌ی بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) كرا".
دارایی هەرێم دەشڵێت" حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له ئاماده‌كردنی لیست و زانیاری مووچه‌خۆران كه ئه‌م بانكه هه‌ڵده‌بژێرن له نێوان حه‌وت بانكه‌كانی ناو پرۆژه‌كه به‌پێی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه بانكی ناوه‌ندی عێراق په‌سه‌ندیكردووه و هه‌فتانه لیستی نوێ بۆ بانكه‌كه ئاماده ده‌كات".
ڕاشیگەیاندووە" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌په‌رۆشه بۆ وه‌رگرتنی خشته و زانیاری پێویست له بانكی عێراقی بۆ بازرگانی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كان و دروستكردن و دابه‌شكردنی كارته‌كان".
روونیشیكردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی داواكارییه‌كی پێدانی زانیاری (RFI)ـه كه له ڕۆژی ٢٩ی مانگی ڕابردوو بۆ بانكه‌كه‌ی ناردووه و تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه، ئه‌و زانیارییانه گرنگن بۆ دڵنیابوون له توانا و ئاماده‌یی ئه‌و بانكه له دابینكردنی خزمه‌تگوزاری پێویست به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.