شەوی رابردوو بەهۆی باران بارین‌و شۆرتی كارەباوە، سێ منداڵی خێزانێكی ئاوارەی شەنگال لە كەمپی خانكێ گیانیان لەدەستدا.
لەمبارەیەوە ده‌یان خانكێ، كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پێشوازیكردنی ئاواره‌كانی شه‌نگال له كه‌مپی خانكێ، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئاواره‌كان له كه‌مپی خانكێ له ره‌وشێكی خراپ ده‌ژین و شه‌وی رابردو به‌هۆی بارانبارین سێ منداڵ گیانیان له ده‌ستدا.
وتیشی: ئه‌گه‌ر رێكخراوه خێرخوازیه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێم به هانای ئه‌و ئاوارایه نه‌یه‌ن، به‌ده‌یان هاوڵاتی گیان له ده‌ستده‌ده‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و منداڵانه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه، دو كوڕ‌و كچێكی یه‌ك خێزان بون و ته‌مه‌نیان (8، 2،6) ساڵ بوه.