پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ئەنجامی کێسەیەکی کۆمەڵایەتی باوکێک کۆتایی بە ژیانی کچەکەی هێناوە و لە ئێستاشدا تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە له راگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس لە ڕوداوی كوشتنی كچێك بەدەستی باوكی ئاگاداركرانەوە، دەستبەجێ لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانی پۆلیس دەستیپێكرد و دەركەوت كە باوكەكە بە چەقۆ هێرشی كردوەتە سەر كچەكەی و بەسەختی برینداری كردوە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
دەشڵێت" دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەڕان بەدوای تۆمەتباری هەڵاتودا، توانرا لە ماوەی كەمتر لە دوو سەعات لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێن بە هاوكاری ئاسایشی سنورەكە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت".
له راگهیهندراوهكهدا هاتووە" لە ئێستادا تۆمەتبار (ع، ع، م لە دایكبوی ١٩٧١) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دهڵێت" لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كە تۆمەتبار، بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كچەكەی خۆی كوشتووە".