سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم جەخت لەوەدەکاتەوە کە بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان کراوە و لە ئێستادا تەنیا چاوەڕوانی واژۆی وەزیری دارایی عێراقن تا پارەکە رەوانەی هەرێم بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکانەوە رایگەیاند" لەلایەن وەزارەتی داراییەوە وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم تەواو بووە و نوسراو بۆ نوسینگەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نێردراوە، چاوەڕوانی وەزیری دارایی عێراقن واژۆ لەسەر ناردنی پارەکە بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد بە گەیشتنی پارەکە بۆ سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەکان دەکەن.