ئەمشەو ٢٠ ی ئایار لە کێلگەی غازی کۆرومۆر دەنگی فڕۆکەی درۆن دەبیسترێت و هێزەکانی پاسەوانی کێڵگەکەش تەقەیان لە فرۆکە درۆنەکە کردووە.
بەپێی زایارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " ئەمشەو جارێکیی تر درۆن بە ئاسمانی کێلگەی غازی کۆرومۆر بینراوەو، هێزە ئەمنییەکانیش کە پاسەوانی کێڵگەکەن تەقەیان لە درۆنەکە کردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانە درۆنەکە هیچ بۆردومانێکی نەکردووە.
لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوەی ئەمنییەتی کارگەکە لە ناوچەکەوە بیستراوە.
بەرپرسانی ناوچەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە نەوەستاوە.
بۆ بینینی تەقەی هێزە پاسەوانەکانی کێلگەکە
جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..