هەرچەندە ناوەندی حکومی و تەوژمە شیعە دەسەڵاتدارەکانی عێراق داوای کۆتایی هێنان بە کارەکانی یۆنامی لە عێراقدا دەکەن، بەڵام ژمارەیەک بەرچاو لە رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستاندا داوای مانەوەی دەکەن.
لە راگەیاندنێکدا کە دانەیەکی نێردراوە بۆ ماڵپەڕی " سپی " ئەو رێکخراوانە کە تا ئێستا ژمارەیان ٢٥ رێکخراون و ئاراستەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و پەرلەمان و بلاسخارتیان کردووە، لە بڕگەیەکیدا هاتووە " ئێمە وەک ژمارەیەک رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بواری هەڵبژاردن و مافی مرۆڤ و دیموکراسی لە عێراقدا، بڕوامان وایە کە داواکەی حکومەتی عێراق بە کۆتاییهاتنی رۆڵ و ئەرکەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراقدا لەوێوە سەرچاوەی گرتووە کە حکومەت دەتوانێت ئەو ئەرکانە راپەڕێنێت کە بە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق راسپێردرابوو، دیارە ئەمەش روودانی گۆڕانکارییەکی پۆزەتیڤ و ئەرێنییە لە دیدگای حکومەتدا، بە تایبەتی لە بواری پاراستنی سنور و سەقامگیریی سیاسی ناوخۆیی و پرسی کەرکوک و پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا و سەربەخۆیی بڕیاری عێراقی، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا حکومەت دانبەوەدا دەنێت کە هێشتا پێویستی بە رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان ماوە لە بواری هەڵبژاردن و پاراستنی مافی مرۆڤدا لە رێگەی نێردەیەکی تایبەت لە شارەزایانی بواری هەڵبژاردن و پشتگیریکردن لە دامەزراوە نیشتمانییەکان و مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراقدا."
دەقی راگەیاندنەکە..
راگەیەندراوی کۆمەڵێک رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی سەبارەت بە
پرسی کشانەوەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا
بەڕێزان:
-فەخامەتی سەرۆک کۆمار، بەڕێز د.عەبدولەتیفکەمالڕەشید
-جەنابی سەرۆک وەزیرانمحمد شیاع سودانی
-جێگرییەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڕێز موحسینئەلمەندەلاوی
-خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق.
دوای ئەوەی رژێمی پێشوو لە رۆژی9/4/2003 دا رووخا،عێراق بە پێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش خرایە ژێر دەستی ئەمریکا و بەریتانیا و دواتریەکێک لەو ئەرکە هەرە سەرەکی و لە پێشینانەی گیرایەبەر لە هەنگاونان بەرەو رادەستکردنی دەسەڵات بە حکومەتی عێراق داڕشتنی دەستورێکی هەمیشەیی بۆ عێراق و ئەنجامدانی ریفراندۆم بوو لەسەری و دواتر لەبەر رۆشنایی دەستورەکە و لە گەلەوە هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا. لە ئاکامی ئەمانەدا ژمارەیەک بڕیارلە ئەنجومەنی ئاسایشەوە دەچوێنران، کە ئەوەیان دەرخست عێراق لە دوای دامەزراندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە، پێویستی بە هاوکاری هەیە لە بواری هەڵبژاردندا. لە گرنگترین ئەو بڕیارانەی دەرچوێنران بڕیاری ژمارە 1500لە14یئابی2003 و بڕیای ژمارە 1546لە8ی حوزەیرانی2004 وبڕیاری ژمارە 1557لە12یئابی2004 بوو.
لەبەر رۆشنایی ئەم بڕیارانەدا رۆژی 14/08/2003 ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاریدا بە ناردنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاری بە عێراق. بەر لەمەش بڕیاری ژمارە 1483ی ئەنجومەنی ئاسایش لە 22/05/2003 دەرچوبوو، کە جەختی لەسەر دامەزراندنی نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکردەوە، هاوکات ئەم بڕیارە جەختی لەسەر دەستەبەرکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ گەلانی عێراق و پرسی ئاوەدانکردنەوە و دامەزراندنی دامەزراوەی حوکمڕانی نیشتمانی و خۆجێی دەکردەوە، کە بتوانن نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژەکانی گەلانی عێراق بکەن.
لەو چوارچێوەیەدا نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاری و دەستەکی بەخشییە دەسەڵاتی کاتی هاوپەیمانان تا بتوانێت چەندین یاسای گرنگ لە بارەی هەڵبژاردنەوە دەربکات، کە دواتر بوونە چێوەی یاسایی هەڵبژاردنەکان لە عێراقی دوای ساڵی2004دا، بە تایبەتی فەرمانی دەسەڵاتی هاوپەیمانی ژمارە 92ی ساڵی 2004، کە لەبەر رۆشناییدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانپێکهێنرا. دواتر نەتەوە یەکگرتووەکان یارمەتیدەر بوو لە دەرکردنی ئەو فەرمانە کارگێڕییانەی لەلایەن دەسەڵاتی هاوپەیمانانەوە دەرچوون کە بوونە چێوەی یاسایی بۆ رێکخستن و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە عێراقدا و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان پشتی پێبەست تا ئەوکاتەی یاساکانی هەڵبژاردن لەلایەن خولە جیاوازەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەرچوون و جێگەی ئەو فەرمانانەیان گرتەوە.
دواتر ئەنجومەنی ئاسایش لە رۆژی(10/08/2007)دا بڕیاری ژمارە 1770ی دەرکرد، کە بووە چوارچێوەیەک بۆ رێکخستنی ئەرک و کاروبارەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراقدا وبڕیارەکە بە روونی رۆڵ و ئەرکی نێردەکە و ئەرکەکانی نوێنەری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە عێراقدا دیاری کردووە، لە گرنگترینی ئەوانەش وەک:
1-دیالۆگی سیاسی و ئاشتەوایی نیشتمانی،
2-هاوکاریکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،
3-پرسەکانی ئاسایشی سنوور،
4- ئاوارەکان،
5-وزە.
6-گونجاندنەوە و دەمجکردنی ئەو کەسانەی سەر بە گروپە چەکدارە نایاساییەکانن.
ئەم بڕیارە رۆڵی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە بواری هەڵبژاردندا دیاریکرد و بە یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی دامەزراوەیەکی نێونەتەوەیی دانا لە عێراقدا. لەسەر ئەم بنەمایە تیمی هاوکاری هەڵبژاردنی یۆنامی لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا کاری دەکرد و بە بەڵگەی ئەوەی ئەندامێکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە خولی یەکەمی ئەنجومەنی کۆمسیاراندا بە ناوی بەڕێز (كارلۆس)، کە فەنزوێلایی بوو، ئامادەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنەکەی دەکرد و بەشداری لە گفتوگۆکان و رێکخستنی ئامادەکارییەکاندا دەکرد کە تایبەت بوون بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانەوە، بەڵام مافی دەنگدانی نەبوو لەسەر ئەو بڕیارانەی کە ئەنجومەنی کۆمسیاران دەریان دەکرد. نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە چەند بوارێکی هەڵبژاردندا پشتگیریی و پێشنیاری پێشکەش بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکرد، لە گرنگترینی ئەوانەش وەک:
-گەڵاڵەکردنی تۆماری دەنگدەران
- رێکخستن و بەڕێوەبردنی سەنتەری داخڵکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
- پەیوەندی جەماوەریی
- بیناکردنی تواناکان.
- چوارچیوەی یاسایی و سکاڵا و تانەکان.
- رێکارەکان و مەشق و راهێنان.
ئێمە وەک ژمارەیەک رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بواری هەڵبژاردن و مافی مرۆڤ و دیموکراسی لە عێراقدا، بڕوامان وایە کە داواکەی حکومەتی عێراق بە کۆتاییهاتنی رۆڵ و ئەرکەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراقدا لەوێوە سەرچاوەی گرتووە کە حکومەت دەتوانێت ئەو ئەرکانە راپەڕێنێت کە بە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق راسپێردرابوو، دیارە ئەمەش روودانی گۆڕانکارییەکی پۆزەتیڤ و ئەرێنییە لە دیدگای حکومەتدا، بە تایبەتی لە بواری پاراستنی سنور و سەقامگیریی سیاسی ناوخۆیی و پرسی کەرکوک و پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا و سەربەخۆیی بڕیاری عێراقی، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا حکومەت دانبەوەدا دەنێت کە هێشتا پێویستی بە رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان ماوە لە بواری هەڵبژاردن و پاراستنی مافی مرۆڤدا لە رێگەی نێردەیەکی تایبەت لە شارەزایانی بواری هەڵبژاردن و پشتگیریکردن لە دامەزراوە نیشتمانییەکان و مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراقدا.
لەبەر رۆشنایی ئەوانەی لە سەرەوە باسکران، ئێمە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین دان بەخۆیدا بگرێت لە داوای کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانینێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، هاوکات خوازیارین یۆنامی بەردەوام بێت لە تەواوکردنی ئەرکەکانی لە عێراقدا تا ئەو کاتەی رێگەچارەی جێگرەوە و بەدیلی تەواو بۆ ئەرکەکانی دەدۆزرێتەوە لە رێگەی پشتبەستن
بەئاژانسە نێونەتەوەییەکانیان دەزگا نیشتمانییەکانیاخود هەردووکیان پێکەوە، بەتایبەتیشبەردەوامبوونی یۆنامی لە بواری هاوکاریی هەڵبژاردنەکاندابە ئامانجی پێشکەشکردنی شارەزایی تەکنیکی و ڕاوێژکاریی لە بواری سکاڵا و تانەدان و پەیوەندیگرتن لەگەڵجەماوەر(هاوبەشەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن)، چاودێریکردنی دۆسیەی مافەکانی مرۆڤ و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی مادەی140 بۆ کۆتاییهێنان بە پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان و پێشکەشکردنیهاوکاریی بەڕێکخراوە ناحکومییەکان وپارتە سیاسییەکان و کۆمەڵە و یەکێتی و سەندیکا پیشەییەکان.
نابێت ئەوەشمان لەیاد بچێت کە بوونی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراقدا و بە تایبەتیش لە بواری هاوکاریی هەڵبژاردندا متمانەیەکی گەورە لەلای چین و توێژێکی فراوان لە گەلانی عێراق دروست دەکات بەرامبەر بە پرۆسەی هەڵبژاردن و دیموکراسی لە عێراقدا.
عێراق– هەرێمی کوردستان
13/5/2024
ناوی رێکخراوەکان:
1- رێکخراوی ستێپ بۆ دیموکراسی و هەڵبژاردن/ دهۆک
2- پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن/ سلێمانی
3- رێکخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و پەرەپێدان/ هەولێر
4-ڕێکخراوی بەهێزکردنی لاوانی نیشا/ دهۆک
5- ڕێکخراوی ئازادبوون بۆ بنیاتنانی توانا، تاکایەتی، و پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان/سلێمانی
6- ڕێکخراوی چاککردنەوە بۆ یەکسانی / دهۆک
7-ڕێکخراوی چاوی زانکۆ بۆ پەرەپێدانی توانای گەنجان/هەولێر
8- ڕێکخراوی ئەلەند بۆ دیموکراتیکردنی لاوان/ دهۆک
9- سەنتەری نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ/سلێمانی
10- ڕێکخراوی تەشکیلات بۆ ئاسایشی کۆمەڵگە/دهۆک
11- ڕێکخراو یریسەڵت بۆ هەڵبژاردن و ڕاپرسی/هەولێر
12- ڕێکخراوی ڕۆناز بۆ هۆشیاری کۆمەڵگە/ دهۆک
13- ڕێکخراوی ئانیا بۆ پەرەپێدانی تواناکانی تاک/سلێمانی
14- ڕێکخراوی شاهەنگ بۆ بەهێزکردنی ژنان / دهۆک
15- ڕێکخراوی بالۆت بۆ هەڵبژاردن و دیموکراسی/سلێمانی
16- ڕێکخراوی ئاف کوردستان / دهۆک
17- ڕێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی ڕادەربڕین و میدیا / سلێمانی
18- ڕێکخراویMOIیا شەهیدان / دهۆک
19- ڕێکخراوی بیری کراوه بۆ خۆ گه شه پێدان / دهۆک
20- سەنتەری پەرەپێدانی چالاکی لاوان (YADC) / لقی دهۆک
21- تۆڕی چاڤ بۆ چاودێری کردنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ / دهۆک
22- ڕێکخراوی دۆستایەتی نێودەوڵەتی سوید/لقی کوردستان
23- ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پەپوولەی سویدی/ لقی عێراق
24- یەکێتی ئەکادیمی دانیمارک/ لقی هەرێمی کوردستان
25- ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابوری کوردستان/سلێمانی