لە شەڕە تەقەدا لە هەڵەبجە دوو کەس بریندار دەبن


ئەمڕۆ سێ شەممە شەڕ و دەمەقاڵێی نێوان دوو کەس لەناو شاری هەڵەبجە پەرەدەسێنێت و دەگاتە تەقەکردن و لەئەنجامدا دوو کەس بریندار دەبن.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵیی نێوان دوو کەس لەناوبازاڕی پارێزگای هەڵەبجە، کەسێک تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی کە لەو شوێنەدا بوون بریندار بوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو دوو کەسەی بریندار بوون، بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراون و باری تەندروستییان جێگیرە.

تۆمەتبارەکە ناسراوەتەوە و تیمەکانی پۆلیس لە ئێستادا بەدوای تۆمەتبارەکەدا دەگەڕێن و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە کراوەتەوە.




PM:05:16:21/05/2024