دوو رۆژه چه‌کدارانی داعش هێزێکی زۆریان کۆکردۆته‌وه‌و به‌رده‌وامن له هێرشکردنه سه‌ر چیای شه‌نگال و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو پێشڕه‌ویان کردوووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه، به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌و هێرشه‌ی چه‌کدارانی داعش کردوویانه‌ته سه‌ر چیاکه له‌چه‌ند شوێنیکه‌وه پێشره‌ویان کردووه‌و گه‌یشتوونه‌ته نزیک مه‌زاری شه‌ره‌فه‌دین که ده‌که‌وێته سه‌ر چیاکه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که له سه‌ر چیاکه جگه له جه‌نگاوه‌رانی ئێزیدی و یه‌په‌گه‌و هه‌په‌گه و پێشمه‌رگه، نزیکه‌ی 1000 خێزانیشی لێماوه‌و خۆیان له کاتی گرتنی شه‌نگالدا ره‌تیان کردۆته‌وه که شاخه‌که جێ بهێلن و ئێستا ئه‌و خێزانانه ژیانیان له مه‌ترسیدایه.