لە پێناو رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربون لە هەرێمی کوردستان، کە ئێستا هەندێک پارێزگای عێراقی گرتوەتەوە، لە هەرێمی کوردستان وەزارەتی کشتوکاڵ شەش رێکار دەگرنەبەر.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێ شەممە بڵاوکرایەوە، وەزارەتی کشتوکاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێن " نەخۆشی تای خوێنبەربون کە ئێستا هەندێک پارێزگای عێراقی گرتوەتەوە، لە هەرێم شەش رێكاریان گرتوەتەبەر كە ئەوانیش پشکنین كردنە بۆ ئاژەڵەكە پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بەمەبەستی دڵنیابون لە تەندروستییان".
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " لەگەڵ جێبەجێكردنی رێکارە تەندروستییەکان لە پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و بەکارهێنانی کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکان، پێویستە سەربڕینی ئاژەڵ لە كوشتارگە فەرمییەکان بێت، دوای پشکنین و مۆركردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە ڤێتەرنەرییەكانەوە بخرێتە بازاڕوە".
لە بارەی سەربڕینی ئاژەڵ لە شەقامەكان، وەزارەتی کشتوکاڵ جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەر رێگە و شەقام و لاکۆڵانەکان قەدەغەیە.
" رێکاری پێویست بۆ دابینکردنی دەرمانی شوشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆر "قڕنە" کە هۆکاری سەرەکیی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێنبەربونە لە نێوان ئاژەڵەکان و ئەم هەڵمەتە هەمو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.( وەزارەتی کشتوکاڵ وا دەڵێت).