سبەی چوارشەممە شایستە دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لەچەند پارێزگای هەرێم دابەش دەکرێت.
کارۆخ عەبدوڵڵا گوڵاوی، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"سبەی چوارشەممە، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤، شایستەکانی دارایی مانگی شوباتی مامۆستایانی وانەبێژ لە پەروەردەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان دابەشدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشدا کە شایستەکانی دارایی پەروەردەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوودا دابەشدەکرێت.
کارۆخ عەبدوڵڵا گوڵاوی سەبارەت دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژان وتی"خشتەکانی بودجەی عێراق چووەتە پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ بکرێت، ئێمە بە نووسراو و یاداشتی فەرمی داوامان لە سەرجەم پەرلەمانتاران کردووە پشتیوان بن بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی بودجەی عێراق مافی وانەبێژانی هەرێمیش بچەسپێندرێت".