تەرمی گەنجێک لە رووباری سیروان دۆزرایەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤ تەرمی گەنجێک لە ڕووباری سیروان لە قەزای دەربەندیخان دۆزرایەوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دەربەندیخان ڕایگەیاندووە" پاش ئەوەی ئێوارەی دوێنێ گەنجێک لە رووباری سیروان لە قەزای دەربەندیخان خنکا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تەرمی ئەو گەنجە کە تەمەنی (٢٥) ساڵە، بە مەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی دەربەندیخان کراوە.



AM:09:03:22/05/2024