وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت" هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان ئەنفلۆنزای باڵندە بووە".
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی چەندین حاڵەتی مرداربوونەوەی نەورەسەکان لە دەریاچەی دوکان تۆمارکران، رێوشوێنی پێویست گیرایەبەر و نمونەکان لە تاقیگە پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پشکنینەکان دەرکەوت نەورەسەکان تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون و بەوهۆیەوە مرداربوونەتەوە.