پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراقدا دیاریکرا

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراقدا بۆ ئەمساڵ دیاریکرا کە بڕەکەی زیاتر لە ٢٠ تریلیۆن و ٩١٠ ملیار و ٤٦٣ ملیۆن دینارە. 

بەپێی خشتەی بودجەی عێراق، کۆی گشتی بودجەی هەرێمی کوردستان ٢٠ تریلیۆن و ٩١٠ ملیار و ٤٦٣ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دینارە، هەروەها ١ ملیار و ١١٦ ملیۆن دیناریش بۆ قەرزەکانی هەرێم دانراوە. 

کۆی گشتی بودجەی بەکاربردنیش بڕی ١٤ تریلیۆن و ٨٤٠ ملیار و ٢٢٣ ملیۆن و ٧٧٨ دینارە.  
 
٤ تریلیۆن و ٩٥٤ ملیار و ٢٤٠ ملیۆن و ١٧٠ هەزار دیناریشی بۆ خەرجیی وەبەرهێنان تەرخاندەکرێت. 


PM:12:28:22/05/2024