بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاجیاکان بڵاوکرایەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لەو ماوەدا لە سنووری حاجی ئۆمەران باریووە. 

بەپێی داتایەکی کەشناسی هەرێم کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا له‌ ناوچەی حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگای هەولێر باریووە بە بڕى (١٨.٨) ملم.

لەسەر ئاستی پارێزگاکان زۆرترین باران لە شاری سلێمانی باریووە کە بڕەکەی (١٠) ملیمەترە، پاشان هەولێر بە بڕی (١.٦) ملیمەتر و دواتر هەڵەبجە بە بڕی (٠.٧) ملیمەتر باریووە، هاوکات لە کەرکوک و دهۆک بە بڕی (٠.٦) ملم باریووە. 

داتای بڕى بارانبارینى ناوچە جیاوازەکانى دیکەی هەرێم لە (٢٤) کاتژمێرى ڕابردوودا بەم شێوەیەیە: 


PM:01:17:22/05/2024