رێکخراوی CPJ: پێویستە شاكار ستار دەستبەجێ ئازادبكرێت

كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنووسان (CPJ) داوادەکات کە دەستبەجێ و بەبێ مەرج شاكار ستار ئازاد بكەن و دەڵێت" رێگە بدەن بە رۆژنامەنووسان بە ئازادی كاربكەن".

كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنووسان (CPJ) لە راپۆرتێكدا سەبارەت بە دەستگیرکردنی شاکار ستار بڵاویکردەوە" هێزە ئەمنییەكان ئێوارەی رۆژی ١٨ی ئایار شاكار ستاریان دەستگیركردووە لە كاتێكدا لەگەڵ هاوسەرەكەی و دوو منداڵەكەی لە بازگەیەكی نزیك كۆیە لە سلێمانیەوە بەرەو هەولێر دەڕۆیشتن". 

رێكخراوی (CPJ) راشیگەیاندووە" داودەکەین دەستبەجێ و بەبێ مەرج شاكار ستار ئازاد بكەن و رێگە بدەن بە رۆژنامەنووسان بە ئازادی كاربكەن".

ئاشکراشی کردووە" شاكار ستار تەنیا راپۆرتەكانی خوێندووەتەوە، ئەو نەینوسیوە كە تایبەت بووە بە قاچاغچێتی بە مادە هۆشبەرەكان و چەك و دۆلار و بازرگانی بە مرۆڤەوە".

شەوی شەممە ١٨ ی ئایار لە بازگەی کۆیە لە کاتی گەڕانەوەی لەگەڵ خێزانەکەی و مناڵەکانیدا بۆ هەولێر، شاکار ستار کە بێژەرە لە پەیج و ماڵپەڕی ( تیوار ) لەلایەن ئاسایشی کۆیەوە دەستگیردەکرێت، هەروەها هاوسەرو مناڵەکانی دەگەڕێنرێنەوە بۆ سلێمانی. 




PM:10:51:22/05/2024