کەشناسی: ئەگەری هەورە تریشقە هەیە و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەگەڵ ئەوەی ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە هەیە، ئەمڕۆ و سبەینێ گەرما نزیکی ٧ پلە بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری بارانبارین هەیە لەگەڵ هەورە تریشقە، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک".

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ئاماژەی بەوەدا کە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەندێک کات لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ و سبەینێ گەرما ٢-٧ پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٣٥

سلێمانی: ٢٩

دهۆک: ٣٤

زاخۆ: ٣٥

هەڵەبجە: ٣٠

کەرکووک: ٣٨

سۆران : ٣٠

حاجی ئۆمەران: ٢٠

گەرمیان : ٣٨


AM:10:51:23/05/2024