ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کرد.
نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ بڕی ٢٧٧ ملیۆن و ٣٥٤ هەزار و ٧٣٦ دۆلار خستە بازاڕەکانەوە، لەو بڕەش ٨٤ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاری نەقد بووە و ٢٥٢ ملیۆن و ١٥٤ هەزار و ٧٣٦ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.