سلێمانی .. دوو بازرگانی تلیاک دەستگیر دەکرێن


لە پارێزگای سلێمانی دوو بازرگانی تلیاک دەستگیردەکرێن، ئەوە لە کاتێکدایە کە بەکارهێنەرانی تلیاک و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە بە شێوەیەکی گشتی لە زیادبووندایەو هەفتە نییە چەند گرووپێک دەستگیر نەکرێن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم،  ئەمڕۆ پێج شەممە لە راگەیەندراوێکدا بلاویکردەوە "  پاش بەدواداچوون و چاودێری ووردی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەشەوی ٢٠٢٤/٥/٢٠ لە دەرەوەی سلێمانی نزیک عەربەت، لە ئۆپراسێونێکی بەرنامە بۆ داڕێژراودا، دوای ڕووبەڕووبونەوە توانرا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەناوەکانی (ع م ق ) و ( ک ف ا )دەستگیربکەن، کەبەنیازی گواستنەوەی بڕی (١١)کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (هیرۆیین) بوون بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و ووڵاتانی دەرەوە".

لە راگەیاندنەکەدا هاتووشە" لەئەنجامی ڕووبەرووبونەوەکەدا ئۆتۆمبێلەکە و سەرجەم ماددە هۆشبەرەکە سوتا و تۆمەتبارانیش دەستگیرکران و ڕووبەڕووی یاساکرانەوە".

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێن " لەێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (٢٦) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".



PM:09:34:23/05/2024