كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان دوێنێ شه‌و نامه‌یه‌كی بۆ بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌و داوای لێده‌كات كه "بایه‌خ به‌بڵاوكراوه‌و به‌یانامه‌و هه‌ڵای ڕاگه‌یاندنه‌كان نه‌دات".
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناردنی چەك بۆ كۆبانی، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه نیگه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و پارتی لێكه‌وته‌وه و له راگه‌یاندراوێكدا به‌یانه‌كه‌ی یه‌كێتیی به موزایه‌ده ناوبرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه جۆرێك له هێرشی راگه‌یاندنی هه‌ردولا بۆسه‌ر یه‌كتری ده‌ستیپێكرد.
شەوی رابردووش كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نامەیەكی ئاراستەی بارزانی كرد:
ده‌قی نامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ
به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سڵاوێكی گه‌رم:-
له‌كاتێكدا دوژمنانی كورد‌و كوردستان به هه‌موو شێوازێك كه له‌توانایاندا بێت دژایه‌تی كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن و چاویان به گه‌شه‌كردن و ئارامی وئاوه‌دانی كوردستان و له‌سه‌ر قاچی خۆڕاوه‌ستانی هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌ڵنایه‌ت و مه‌به‌ستیانه وه‌ك هێزی داگیركه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
به‌تایبه‌ت كه ئێستا هه‌م هه‌رێمی كوردستان له عیراق و هه‌م ڕۆژئاوای كوردستان،كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی شه‌ڕه‌نگێزییانه‌ی تیرۆریستان ،كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زیاتر له دوو مانگه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ قاره‌مانانه و جوانمێرانه‌و ئازایانه به‌رگری ئه‌كه‌ن وناوی پێشمه‌رگه به پیرۆزیه‌وه گه‌یاندیانه ته‌واوی دونیا.
ئه‌مڕۆ له هه‌موو ڕۆژ گه‌له‌كه‌مان زیاتر پێویستی به‌یه‌ك ڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌یه له‌پێناو سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر هه‌موو گیروگرفته‌كان و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ئازادی و دیموكراسی له هه‌رێمه‌كه‌مان و ڕزگاركردنی كۆبانی و ڕۆژئاوای كوردستان له‌و زروفه سه‌خت و دژواره‌ی كه ڕوبه‌ڕویان بۆته‌وه،بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موانه كه خاڵه لاوه‌كی و لاواز‌و ناكۆكه‌كانمان وه‌لاوه بنێین و كاری جدی له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كه‌نمان بكه‌ین و گه‌شه‌یان پێبده‌ین و ڕێگا نه ده‌ین درز‌و كه‌لێنی نێوانمان زیاتر‌و گه‌وره‌تر بكرێت كه‌ته‌نها گه‌لی كوردستان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان تیا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم.. یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌رباری تێبینی و سه‌نجی خۆی له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه چونی كاره‌كان له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكان هه‌بوه‌و هه‌یه،ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگ بوو ئه‌وه‌یه كه به‌هاوكاری و هاوخه‌باتی هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌كمان كاروانه‌كه‌مان بگه‌یه‌نینه ئه‌نجام ئێمه ده‌سخۆشی له‌هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌ین كه ده‌ستی هاوكاری و یارمه‌تی سه‌ربازی و مرۆیی بگه‌یه‌نێته براكانمان له‌كۆبانی ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێویستن جا ئه‌وه هه‌ركه‌س بیكات و له‌ژێر هه‌رناوێكدا بۆ ئێمه گرنگ نیه ،گرنگ"ئه‌وه‌یه كۆبانی و ڕۆژئاواش سه‌ربكه‌وێت و دڕ به شه‌وه‌زه‌نگی تیرۆریستان بده‌ن.
بۆیه داواكارین جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زۆر بایه‌خ به‌بڵاوكراوه‌و به‌یانامه‌و هه‌ڵای ڕاگه‌یاندنه‌كان نه‌دات،هه‌موو لایه‌كیش له‌وه ئاگادارن كه‌هیچ لایه‌كمان هه‌ر له‌پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازای ناو سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه تاسه‌ركرده‌كان به‌گشتی درێغیمان له‌هاوكاری و شه‌ونخونی نه‌كردوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ی تیرۆریستان كه به‌رۆكی به‌گه‌له‌كه‌مان گرتووه.
گرنگ پاراستنی یه‌كێتی و یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه له و قۆناغه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانی مێژویمان له‌سه‌ره بۆ سه‌رخستنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌و ته‌جروبه دیموكراسیه‌ی كه تیایداین.
كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی(ی.ن.ك)
20-10-2014