گەنجێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ساڵی ڕابردوو بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌ستگیرکرابوو، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە به پێنج ساڵ زیندانیكردن سزا درا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه" مه‌هدی مه‌جیدی خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانه‌كانی ٢ی بۆكان به تۆمه‌تی پشتگیری له رژێمی ئیسرائیل به سێ ساڵ زیندانیكردن و به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده دژی نیزام به یه‌ك ساڵ زیندانیكردن، هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی بێڕێزی به ڕێبه‌ری باڵا به یه‌ك ساڵ و به گشتی به پێنج ساڵ زیندانیكردن سزا درا، به‌پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكانيش، قورسترین سزا واته سێ ساڵ به‌ندكردنی مه‌هدی مه‌جیدی جێبه‌جێده‌كرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، مه‌هدی مه‌جیدی ڕۆژی ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له شاری بۆكان ده‌ستگیرکرا و بۆ بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌منی شاری ئورمیه گواسترایه‌وه.
مه‌هدی مه‌جیدی دوای ٤٠ ڕۆژ له ژووری تاكه كه‌سی بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری بۆكان گواسترایه‌وه و له كۆتاییدا دوای سێ مانگ به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تاوه‌كو كاتی دادگاییكردنه‌كه‌ی ئازادكرا.