هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامهی دوو گەریلای بڵاوکردەوە كه لە خاکی هەرێم، بەهۆی ڕووداوێکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە" ژیاندا و بەرفین، جەنگاوەرانی تێکۆشانی ئازادی ژن، لە ڕۆژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٤، کاتێک دەیانویست لە ئاوی زاپ بپەڕنەوە، بەهۆی ڕووداوێکەوە گیانیان لەدەستداوە".
ناسنامەی گەریلاکان بەم شێوەیە:
ناسناو: ژیاندا لاشەر
ناو و پاشناو: فاتمە کایناک
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: ڕەمزییە-عەبدولهالیک
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی نیسانی ٢٠٢٤/زاپ
ناسناو: بەرفین زیلان
ناو و پاشناو: ڕیما عەبدوڵا
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
ناوی دایک و باوک: حامیدە-محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی نیسانی ٢٠٢٤/زاپ