مێرمنداڵیکی تەمەن ١٣ ساڵان لە نزیک گوندی گەرماڤا خنکا.
وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک، عەقید بێوار عەبدولعەزیز، بە(سپی) راگەیاند" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤ مێرمنداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە نزیک گوندی گەرماڤا لە پشت بەنداوی دهۆک خنکا".
ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو ئاوەی مێرمنداڵەکە تێدا خنکاوە وەکوو گەڕاوێک بووە و ئاوی باران تێیدا کۆبۆتەوە و لە ئێستادا تیمەکانی فریاگوزاری رەوانەی شوینی رووداوەکە کەوتوون بۆ ئەوەی تەرمی مێرمنداڵەکە دەربێننەوە.