ئەمڕۆ هەینی شەڕی قورس لە نێوان گەریلاکانی پەکەکەو سوپای تورکیا لە چیای مەتین روویدا، سوپای تورکیا کە رۆژانە تۆپباران و بۆردومانی ئەو دەڤەرە دەکات، ئەمڕۆ ٢٥ مووشەکی ئاراستەی گوندەکانی دەوری ئامێدی کرد.
میدیاکانی نزیک پەکەکە رایانگەیاند" بە وتەی شایەتحاڵەکان لە گوندی کوان و گوندەکانی دەورووبەری ٢٥ مووشەک کەتوونەتە خوارەوە".
بەپێی زانیاری ئەو میدیایانە، سووپای تورکیا ئەو ٢٥ مووشەکە ئاڕاستەی گوندی کوان و گوندەکانی دەورووبەری کراوە".
بەهۆی تۆپباران و بۆردوومانەکانەوە زیانی ماددیی و ژینگەیی بەر ناوچەکە کەوتووە، بەڵام تائێستا لەبارەی قوربانیی گیانییەوە هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.
هەر ئەمڕۆ بەپێی ڤیدیۆیەکی تێلیگرامی "سپی" شەڕێکی قورس لە نێوان گەریلاکانی پەکەکەو سوپای تورکیا لە گوندی گوهرزێ لە نزیک ئامێدی روویدا.