پارێزگاری سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی پۆستی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" داوام لێکراوە ببمە رێکخەری گشتی گۆڕان، بەڵام رەتمکردۆتەوە".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە لە میانی گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" له‌لایه‌ن ره‌وه‌ندی كوردی و له ناوخۆی گۆڕان و جڤاتی نیشتیمانی و خانه‌ی راپه‌ڕاندن داوام لێکراوە ببمە ڕێکخەری گشتی گۆڕان، بەڵام ڕەتمکردۆتەوە".
وتیشی" هه‌میشه هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانم و ئه‌م مۆدێله‌ی من ئه‌و مۆدێله‌یه كه له ده‌ستوره‌كه‌ی گۆڕاندا به تیۆری هه‌یه و هاتووم له ڕووی پڕاكتیكییه‌وه به‌رجه‌سته‌م كردووه".
راشیگه‌یاند" هه‌ر كه‌سێك بۆ كارێك دروستكراوه و ئه‌و كاره‌ی منی بۆ دروستكراوم كاری سیاسی ناو حزبه سیاسیه‌كان نییه به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه".
لە ڕێگەی ئەم لینکەوە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە