ئاگر لە بەشێکی ناوخۆییی کەوتەوە و حەوت خوێندکار بەهۆی هەناسەتوندییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند" درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی گڕگرتنی جلشۆرێکەوە، ئاگر لەبلۆکی دووی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە کەوتەوە".
ڕوونیشیکردەوە کە لەو ڕووداوە شەش خوێندکار و کارمەندێک بەهۆی هەناسەتوندییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانەی فێرکاری دکتۆر خالید و سەرجەمیان چارەسەریان بۆ کراوە ڕەوشی تەندروستیان جێگیرەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
ماوەیەکە ناوبەناو بە هۆکاری جۆراوجۆر ئاگر لە بازاڕ، کۆگا، وێستگەی سووتەمەنی ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە زیانی ماددی زۆریان لێکەوتووەتەوە.