ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پەیامێکیدا لە ژێر ناونیشانی (عوزر لە قەباحەت خراپتر)، ڕایگەیاندووە" یانی چی حکومەت ئەم هەموو داهاتەی هەیە بۆ چارەسەری کێشەی هاتووچۆ دەبێت پەنابباتە بەردەم کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت و لەبەرامبەر فراوانکردنی پڕۆژەکانیدا".
دەشڵێت" ئەو داهاتەی ڕۆژانە حکومەت لە ڕێگەی باجەوە کۆی دەکاتەوە ناتوانێت دوو کیلۆمەتر ڕێگای پێ چاک بکات تا جوانی گرد و شاخ و سروشتەکەی سلێمانی وەک خۆی بمێنێتەوە".
ڕاشیگەیاندووە" هیوادارین گوشاری هاوڵاتیانی کوردستان کە پرسێکی ژینگەییە جگە لە وەستاندنی پڕۆژەکە بەهیچی تر ڕازی نەبن، بەڵێ بۆهێشتنەوەی جوانی و سروشتی سلێمانی".