ئەندامێکی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان لەبارەی مووچەی مووچەخۆران و پرسی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران زانیاری نوێ دەخاتەڕوو و دەڵێت" حکومەتی هەرێم لەمپەر لە بەردەم ناردنی مووچەی خەڵكی كوردستاندا دروست دەکات".
عومه‌ر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ڕایگەیاندووە" نەچوونی حکومەتی هەرێم بە دەم تەوتین و ڕادەستنەكردنی داهاتی ناوخۆ بە بەغداد، تەنها یەك ئامانج و یەك دەرئەنجامی هەیە، ئەویش دواخستن و لەمپەر دروستكردن لە بەردەم ناردنی مووچەی خەڵكی كوردستاندا".
ئەوەشی خستەڕوو، كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (٥)ە، هێشتا به‌غداد مووچه‌ی مانگی (٤)ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی نه‌ناردوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ناچن به‌ده‌م جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ ته‌وتینی مووچە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، ماوه‌ی زیاتر له (٩٠) ڕۆژه، بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ ته‌وتینی مووچه‌ی موچه‌خۆران ده‌رچووه، وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم نه‌وه‌ك به ده‌م پڕۆسه‌كه‌وه نه‌چووه، به‌ڵكو ناو به‌ناو به زمانی كوردی به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ڵێت، هه‌ژماری من ته‌وتینه.
عومه‌ر گوڵپی ده‌شڵێت" زۆر به ڕوونی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ئه‌مه‌یه، یه‌كه‌م ته‌وتینی مووچه‌ی موچه‌خۆران له بانكی حكومی واته جێگیركردنی موچه‌ی موچه‌خۆران و به بانكیكردنی له بانكێكی حكومی ئیتیحادی، دووه‌میش وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم داهاته‌كانی ناوخۆ ڕاده‌ستی ئه‌و ئه‌ژماره بكات كه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی به‌غدا ده‌ستنیشانیكردوه".
ڕاشیگەیاندووە" وه‌زاره‌تی دارایی تا ئێستا هیچ یه‌كێك له‌م دوو بڕگه‌یه‌ی جێبه‌جێنه‌كردوه، له بری ناردنی زانیاری ملیۆنێك و ٢٠٠ هه‌زار موچه‌خۆر بۆ بانكه حكومییه‌كانی به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ته‌وتین و به بانكیكردنی مووچه، ته‌نها نزیكه‌ی ٨٠٠ ناوی ناردوه بۆ بانكی بازرگانی عێراقی (TBI)، هه‌روه‌ها یه‌ك دیناریشی له داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ست نه‌كردوه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووە" ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌یانه‌وێت موچه دوانه‌كه‌وێت و كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بێت، پێویسته بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی جێبه‌جێبكه‌ن، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یه‌كی تریشیان هه‌یه با به خه‌ڵكی كوردستانی بڵێن".