پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەند ناوچەیەکی سنوورەکانی شارباژێڕ، باڵەکایەتی و پشدەر بۆردومانکران.
كامهران حهسهن قائیمقامی ماوهت، ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بهیانی ئهمڕۆ چیای ئاسۆس له قهزای ماوهت بۆردومانكرا، بەڵام بۆردومانەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە".
هەر ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەند گوندێکی سنووری پشدەر و چەند ناوچەیەکی سنووری باڵەکایەتی کرانە ئامانج، تائێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانەوە نەزانراوە.