لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە بەغدا هێرشدەکرێتە سەر سێ بەرژەوەندی ئەمەریکا
بەشێوازی نوێ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەستیپێکردەوەو، لە ٢٤ کاتژمێردا بە شێوازی جیا هێرشکراوەتە سەر سێ ریستورانتی ئەمەریکی لە بەغدا کە براندی جیهانین.
بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە لە بەغدای پایتەخت ژمارەیەک گەنج هێرشیان کردە سەر ریستورانێکی KFC ئەمەریکی لە گەڕەکی جادریەو کەلوپەلەکانیان شکاندن.
هەر ئەمڕۆ لە رێگای نارنجۆکی دەستییەوە هیرش کرایە سەر ریستورانتی جیلی هاوسی ئەمەریکی لە گەڕەکی فەلستین.
دوێنێ بەیانی یەک شەممەش لە بەغدا هێرشکرایە سەر لقێکی تری ریستورانتی KFC و زەرەر بە ریوستورانتەکە گەیشت، دوای چەند کاتژمێرێک هێزە ئەمنییەکان رایانگەیاند کە دوو تۆمەتباری ئەو هێرشەیان دەستگیرکردووە.
چەند رۆژێکە هەندێک میدیا ئێرانی لە زاری میلیشیا شیعەکانی عێراقی نزیک ئێران باس لە دەستپێكردنەوەی هێرشەکانیان دەکەن بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا.
٧
AM:12:42:28/05/2024