ژنێکی گەنجی کوردی فەیلی کاندیدە بۆ ئەندامێتی لە پەرلەمانی ئەوروپا (ڤیدیۆ)

دیانا غەفوور کە ژنێکی گەنجی کوردی فەیلی-یە لە وڵاتی سوید نیشتەجێتە، خۆی بۆ ئەندامێتی لە پەرلەمانی ئەوروپا کاندید کردووە. 

دیانا غەفوور ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید، دوێنێ دووشەممە لە تۆمارێکی کورتی ڤیدیۆیدا کاندیدبوونی خۆی بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتی لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە هەڵبژاردنەکاندا ڕاگەیاند کە بڕیارە ڕۆژی ٩ی حوزەیرانی ئەمساڵ پرۆسەکە بەڕێوەبچێت.

دیانا داوا لە کۆمەڵگەی کورد دەکات دەنگی خۆیان پێ بدەن بە ژمارە (١٧)، تا بتوانێت کورسییەک لە پەرلەمانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت.

دیانا غەفوور تەمەنی (٢٦) ساڵە و بە ڕەچەڵەک کوردی فەیلی لە شاری ستۆکهۆڵم نیشتەجێیە. 

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ڤیدیۆکەی ببینە


AM:08:50:28/05/2024