بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ئەپیکۆر داوای کۆبوونەوەی سێ قۆڵی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤ کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) داوای کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان خۆی و حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کرد، بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.

كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكور)، لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە" ئەو راپۆرتانەی بەرچاوكەوتوو کە باس لەوە دەکەن کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان لە پێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، نەرمی نانوێنن و بەو پێیەش هۆکاری دواکەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانن لە رێگەی بۆری عێراق –تورکیا، ئەو ڕاپۆرتانە ناڕاستە و وەك ئەوەی ئێستا دانوستاندن لەگەڵ كۆمپانیا نەوتتییەكان هەبێت، كۆمپانیا نەوتییەكانیش نەرمی نەنوێنن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنیا یەك كۆبوونەوەیەك لەگەڵ حكومەتی عێراق كراوە، حەوت تا نۆی مانگی یەكی ٢٠٢٤ بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکور پێیانوایە باشترین رێگە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر، کۆبوونەوەی سێ قۆڵی کۆمپانیا نەوتییەکانە لەگەڵ هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق.



AM:10:49:28/05/2024