قوباد تاڵەبانی بەلایەوە گرنگە مووچە بێت، هەژماری من بێت یان تۆ


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم( ماوە بەسەرچوو) رایگەیاند، " لەبارەی ئەوەی كە ئایا بەغدا رازییە بەو شێوەیە پارە بنێرێت وتی"خوای ئەكرد بەغدا پارەی دەنارد، ئەوكات بە هەژماری منە یان هەژماری تۆ گرنگ نییە. گرنگ ئەوەیە بەغدا پارەكە بنێرێت."

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ کەناڵی روداو، لەبارەی پرسی بە بانكیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەنێوان هەژماری "من" و بانكی تی بی ئای-دا، وتی"من پێموایە ئەم بابەتە زۆر بەلاڕێدا براوەو تەفسیری زۆر جیاوازی بۆ كراوە. هەژماری من بەرنامەی حكومەتە بۆ پێدانی موچە بەڕێگەی ئەلیكترۆنی، بەڵام تاكە رێگا نییەو ئارەزومەندانەیە، هەر فەرمانبەرێك ویستی بەشدار بێت لەو بەرنامەیە ئەتوانێت ناوی خۆی تۆماربكات، ئەوەی نایەوێت ئازادە ئەتوانێت بچێت لە بانكەكانی تر خۆی تۆماربكات كە ئێستا بانكی تی بی ئای-یش لەناو بابەتەكەدایە".

جێگری سەرۆکی هەرێم دەشڵێت" پێموایە ئەمە نە سفرە نە سەدە، بابەتەكە ئارەزومەندانەیە دراوەتە دەست موچەخۆران."

وتیشی"لەگەڵ بەغدا ئەوە یەكلایی بۆتەوە كە بابەتەكە ئارەزومەندانەیە، تی بی ئای هەیەو بانكەكانی دیكەی كوردستانیش هەن، گرنگ ئەوەیە رزگارمان بێت لە دابەشكردنی موچە بە گوێنی و زەرف."

ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا مووچەی مانگی چواری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە بەغداوە نەگەیشتۆتە هەرێم. 




PM:06:53:28/05/2024