بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤ لەسەر ڕێگەی گوێڕ ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و لە لایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە كۆنترۆڵكرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی بەرفراوان لەسەر ڕێگەی (هەولێر - گوێڕ) کەوتەوە و تیمى بهرگرى شارستانیش له شوێنی ڕووداوەکە ئامادهبوون بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ئاگرهكه.
ڕووداوی ئاگرەکەی بەیانی ئەمڕۆی گوێڕ لە گەراجی (عەلی شاكر) نزیک گوندی جمکە کەوتووەتەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری ئاگرەکە و زیانی گیانی نەزانراون، بەڵام زیانی مادیی بە هەندێك ئۆتۆمبێلی تانكەر و بارهەڵگر گەیاندووە.