پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراقدا و کێشەی هاتوچوۆی بارهەڵگرەکان و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکات.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران (ماوە بۆدرێژکراوە)، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا چوار تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکرێت.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا وەزیرى دارایی و شاندى دانوستانکار راپۆرتێک لەبارەى خشتەکانى هاوپێچى یاساى بودجەى گشتى فیدراڵى بۆ ساڵەکانى (٢٠٢٤ - ٢٠٢٥) دەخرێتەڕوو.
هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمدا دۆخى ئێستاى ناوچە دابڕێنراوەکان دەخرێتەڕوو کە سەرۆکى دەستەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم ئامادەی دانیشتنەکە دەبێت.
لە بڕگەی سێیەمدا ڕاپۆرتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تایبەت بە برەودان بە پشتیوانیی پرۆژە بچووک و مامناوەندەکانی لاوان تاووتوێ دەکرێت.
هەروەها لە بڕگەی چوارەمدا، ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕێگەوبانە سەرەکییەکانی نێوان شارەکانی هەرێم و هاتوچۆی بارهەڵگر و تانکەرەکان، بە تایبەت لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا تاووتوێ دەکرێت.