ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایدەگەیەنێت" پێش هاتنى جەژنى قوربان، دوو موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دابەشدەکرێت".
شوان محەمەد ئەندامى پەرلەمانی عێراق، لە بەرنامەی ڕۆژەڤی کەناڵى کەى ئێن ئێن رایگەیاند" لیکتێگەیشتنێکى باش لەنێوان حکومەتى هەرێم و بەغداد هەیە و هەنگاوەکانی حکومەتى هەرێمیش لەگەڵ بانکى تى بی ئاى چوەتە پێشەوە و هەرێم بەمەبەستى تەواوکردنى هەنگاوەکانى تەوطینى موچەى فەرمانبەران ئاسانکاریی زۆر بۆ ئەو بانکە دەکات".
ئاماژەى بەوەشکرد، هەنگاوە کردارییەکانى تەوطینى موچە هاوتاى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵییە و ئەوەى ماوەتەوە وردبینییە لە موچەى فەرمانبەراندا و ئەوەش تەواو بوە و کێشەى نییە.
وتیشی" پێش جەژن دوو موچەى هێزە ئەمنییەکان و موچەى مانگى پێنجى فەرمانبەرانى هەرێم دابەش دەکرێت، چونکە هیچ بیانویەک نییە بۆ دابەش نەکردنى".