دهۆك.. مامۆستایه‌ک لە ناو مەلەوانگەی ماڵەکەیدا گیانی لەدەستدا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤ مامۆستایەک لە سنووری پارێزگای دهۆک لە کاتی کارکردن لە ناو مەلەوانگەی مالەکەیدا گیانی لە دەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەری (سپی)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی تەمەن (٤١) ساڵ لە کاتی کارکردن لە ناو مەلەوانگەی ماڵەوە دەکەوێتە ناو مەلەوانگەکە گیانی لەدەستدا.

ئەو کەسە پیشەی مامۆستا بووە لە قوتابخانەی رەزا لە چاکسازی ئێتۆت، خەڵکی گوندی بێدوهێی سەر بە دەڤەری بەرواری باڵا بووە و لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە. 



PM:05:14:30/05/2024