سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند،"ئەوەی ئێستا روودەدات لە تێکدانی شاخەکان و کردنی بە پڕۆژە نایاساییە و لەم هەڵبژاردنە دەسەڵات دەگرنە دەست و هەمووی هەڵدەوەشێننەوە".
لەبارەی تێکدانی شاخی گۆیژەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند" بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هیچ حکومەتێکی کاربەڕێکەر بۆی نییە پڕۆژەی ستراتیژی بات بە خەڵک، بڕینی شاخەکان و کردنی بە پڕۆژە نایاساییە، وە ئەو مۆڵەتانەشی کە حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە داویەتی بە خەڵک نایاساییە".
جەختیکردەوە "دڵنیابن لەم هەڵبژاردنە دەسەڵات بگرینە دەست هەموو ئەو پڕۆژە و کارە نایاساییانە هەڵدەوەشێنینەوە".
شاشوار عەبدولواحید ئەوەی خستووەتە روو، سەوزکردنی ناوچەکان نمونەی حکومڕانی ئەوانە و تێکدانی شاخەکان و فرۆشتنی بۆ پڕۆژە، هاوکات نەوت دزین و دزینی داهاتی مەرزەکانی باشماخ و ئیبراهیم خەلیل کە خەڵک باجەکەی دەدات ئەوە نموونەی حکومڕانی پارتی و یەکێتییە.