سێیەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی بانکی (TBI) کرا

وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە ناردنی ناوی مووچەخۆران بۆ بانکی TBI بۆ بەبانکیکردنی مووچەکانیان و دوێنێش ناوی دوو هەزار و ٥٠٠ فەرمانبەری دیكەی رادەستی بانكی TBI كراوە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ڕۆژی پێنجشەمە ٣٠ ی ئایاری ٢٠٢٤، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من، و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ سێهەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی (٢٥٥٧ ) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان".

وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەری بەوەشداوە کە لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI ) هەیە وەزارەتەکە بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران، کە ئەم بانکە لەنێوان حەوت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من هەڵدەبژێرن، بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.

لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردودا وەزارەتی دارایی و ئابوری داتاو زانیاری بە سێ لیست بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI )  ناردووە، لیستی یەکەم ( ٣٦٨ ) فەرمانبەرو لیستی دووەم (٤٥٣ ) فەرمانبەرو لیستی سێیەم ( ٢٥٥٧ ) فەرمانبەر بوون، تا ئێستا کۆی گشتی داتاو زانیاری ( ٣٣٧٨ ) فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان نێردراوە بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی. 

 لە راگەیەنراوەکەدا هاتووەکە" وەک وەزارەتی دارایی و ئابوری چاوەڕوانین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI ) بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بەقۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە." 




PM:12:27:31/05/2024