بڕیاره سبه‌ینێ په‌ڕله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له‌باره‌ی ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانی و به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌بچێت
سبەینێ چوار شه‌ممه كاتژمێر 11 پێش نیوه‌ڕۆ له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسای له‌باره‌ی ناردنی هێزی پێشمه‌رگه، بۆ كۆبانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌مه‌به‌ستی ره‌زامه‌ندی پیشاندان بۆ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه و به‌ره‌زامه‌ندی د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان بڕیاریدا سبه‌ی پرسی ناردنی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ تاوتوێ بكرێت.
كامه‌ران سوبحان، سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماده‌ی كۆبونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی په‌ڕله‌مان ده‌بێت.