لە بۆکان ژنێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا

ژنێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە گوندێکی سەر بە شاری بۆکان لە پاڕێزگای ورمێ دەستگیرکرا. 

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە گوندی یەنگیجەی سەر بە بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک و هەتاو ئەکرەمییان دەستگیرکردووە کە بە بێ خستنەڕووی فەرمانی دادوەری و بە لێدان و توندوتیژییەوە ئەو ژنە کوردەیان دەستگیرکردووە. 

هەتاو ئەکرەمی خەڵکی تیکابە ماوەی چەند ساڵێکە لە باشووری کوردستان نیشتەجێیە و لە رۆژانی رابردوودا بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەی گەرابووەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان.

تائێستا هۆکاری دەستگیرکردن و هەروەها شوێنی راگرتنی ئەو ژنە کوردە نەزانراوە.



PM:01:38:01/06/2024