لە سنە چالاکوانێکی بزووتنەوەی کرێکاری کوردستان و ئێران گیانی لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ موزەفەر ساڵح نیا چالاکوان لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئیتیحادیەی ئازادی کرێکارانی ئێران گیانی لەدەستدا.

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز بڵاویکردەوە" بەیانی ئەمڕۆ موزەفەر ساڵح نیا چالاکوانی ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری کوردستان و ئێران، یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئیتیحادیەی ئازادی کرێکارانی ئێران و لە ئەندامانی کۆمەڵەی شاخەوانی چل چەمە، بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، موزەفەر ساڵح نیا یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی مەدەنی و کرێکاری کوردستان و ئێران بوو کە لە ماوەی ساڵانی دواییدا لە ڕێگەی چالاکیەکانی کرێکاری و مەدەنییەوە چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و ئەشکەنجەدراوە.



PM:04:10:01/06/2024