بەهۆی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لە بەرزاییەکانی دێرەلوک گەنجێک گیانی لەدەستدا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەسەر رێگەی ھاوینە ھەواری گەلی شێرانە، لە ئەنجامی کەوتنە خوارەی ئۆتۆمبێلێک لە بەرزاییەکانی دێرەلوکی قەزای ئامێدی گەنجێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. 

ئەمڕۆ لەسەر رێگای (دێرەلوک - گەلی شێروانە) ئۆتۆمبێلێک کەوتە خوارەوە کە بەهۆیەوە گەنجێکی دانیشتووی ناوچەی دێرەلوک گیانی لەدەستدا. 

جگە لە گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە سێ کەسی دیکەش کە سەرنشینی هەمان ئۆتۆمبێل بوون، برینداربوون و لە ئێستاشدا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواسراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئامێدی.



PM:05:33:01/06/2024