سپی زانیاریی ورد لەسەر ناردنی چەكی هەرێم بۆ كۆبانی بڵاودەكاتەوە

‌كۆبانی
ئەو چەكانەی لە هەرێمەوە بۆ كۆبانی نێردرا، ماوەی دوو رۆژ لەوڵاتی كوەیت مایەوە تا توركیا لەناردنی ئەو چەكانە ئاگادار كراوتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند: ئەو چەكانەی لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ شەڕڤانانی یەپەگە لەكۆبانی رەوانەكرا، سەرەتا لە سلێمانییەوە بە ئۆتۆمبیل بۆ هەولێر نێردراوە‌و دواتر بە فرۆكەی ئەمەریكی رەوانەی كوەیت كراوە‌و دوو رۆژ لەوەێ ماوەتەوە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی " ئه‌و چه‌کانه‌ تا له‌رێگای فرۆکه‌وه‌ گه‌یه‌نرایه‌ کوبانی نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌کی پێچووه‌". 


سەرچاوەكە وتیشی: شەوی 20ی ئەم مانگە باراك ئۆباما، سەرۆك كۆماری ئەمەریكا، ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ئاگادار دەكاتەوە كە فرۆكە ئەمەریكییەكان چەك بۆ كۆبانی دەبن‌و نابێت هیچ فرۆكەیەك لەو ماوەیەدا لەئاسمانی كۆبانی بێت.


دواتر چەكەكان بە فرۆكەی ئەمەریكی بۆ شەڕڤانانی یەپەگە لە كۆبانی دەنێردرێت.




AM:11:59:22/10/2014