مەلا بەختیار لە یادی ٤٩ ی ساڵی دامەزراندنی یەکێتی دا دەڵێت " دۆخی یەکێتی ترسناکە ".
لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی یادی ٤٩ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی یەوە بڵاویکردەوە، مەلا بەختیار دەڵێت" پارتی نایشارێتەوە کە بنەماڵەیە، ئێمە چەند بنەماڵەمان هەیە".
لە درێژەی قسەکانیدا کە پەیامێکی ڤیدیۆییە، مەلا بەختیار دەڵێت " بزانە چیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد، جارێک یەکێتی و جارێک پارتی دوای دەخات".
ناوبراو سەرەتای گەندەڵی دەگەڕێنێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩١ و سەرەتای بەتاڵانبردن و ئاودیوکردنی کەلوپەلەکانی حکومەت، دوای لەناو حکومەتدا ئەو چەتانە مانەوەو تا ئێستا بەردەوامن".
جەخت دەکاتەوە کە یەکێتی کەسی لەو " چەتانە " دادگایی نەکرد، کەسی لێ زیندان نەکردن.
مەلا بەختیار ئاماژە بە خراپی دۆخی ئابوری هەرێم دەکات و دەڵێت" هەرێم ٣٣ و ٣٤ ملیار دۆلار قەرزارە، گەندەڵیەکی ئێجگار گەورە هەیە".
ڤیدیۆکەی لەم
لینکەوە ببینە..